"نەوشیروان مستەفا تەنها دوو وەزیری داناوە"

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەکۆی هەموو وەزیرەکان و لیستی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و لیستی پەرلەمانی عێراق و لیستی پەرلەمانی کوردستان، تەنها دوو وەزیری داناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەم ماوەیەی رابردوودا لە میدیاکان هەندێک تێبینی بلآوکرانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تاکڕەوی لەدانانی وەزیرەکاندا کراوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیای راگەیاند کە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا تەنها دوو وەزیری داناوە کە ئەوانیش وەزیری دارایی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازییە، " وەزیری پێشمەرگە گۆڕان دایناوەو وەزیری ئەوقافیش مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر دایناوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دروستکردنی لیستی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ٢١-٩-٢٠١٣ و دروستکردنی لیستی پەرلەمانی عیراق و دروستکردنی لیستی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ ی نیسان جڤاتی نیشتمانی و مەکۆ جیاجیاکانی گۆڕان لەپارێزگاکان دایناوەو زۆربەشیان لەرێگای پیشکەشکردنی (cv) ەوە بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رەنگە خەڵکانێک لەدەرەوەی بزووتنەوەی گۆران ئەم راستییە نەزانن، هەر بۆیە بە پێوستم زانی ئەم راستیانە بزانرێت.



PM:09:03:27/06/2014