باڵوێزی ئەورپا لەسەر حوکمدانی گیراوەکانی بادینان هاتە دەنگ

لە بارەی حوکمدانی کۆتایی گیراوەکانی بادینانەوە  باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند" ئیجرائاتی ناڕاست و ناتەندروست بەرامبەر دەسگیرکراوانی بادینان کراوە".

مارتن هوز باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لە لایەنی مەحکەمەی هەولێر دەرچووە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانانە شەش ساڵ زیندانی دەکرێن، کە لە مانگی پێنج دەستگیرکراون، سەرەڕای ئەو ئیجرائاتە ناڕاست و نا تەندروستەی کە بەرامبەریان کراوە لەلایان نەتەوەیەگرتووەکان ئاماژەی پێ کراوە."

هەروەها لەو تویتەدا هاتووە "مافی ڕا دەربڕین و مافی رۆژنامەوانی و دادگایەکی سەربەخۆ، یەکێکە لەمافە بنچینەییە سەرەتایەکانی دیموکراتیەت."

ئەمڕۆ یەک شەممە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ دەستگیرکراوانی بادینان و بەمەش تەواوی تانەکان رەتکرایەوە کە ئاراستەی ئەو دۆسیەیە کرابوو.



PM:10:03:27/06/2021