وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەبارەی دۆخی كارەبای هەرێمەوە روونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" دۆخی کارەبا خراپە بەڵام هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که وه‌زاره‌تی کاره‌با نییه".
ئومێد ئه‌حمه‌د وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" به‌دڵنیاییه‌وه دۆخه‌که خراپه، ئێمه له وه‌زاره‌ت هه‌موومان له‌سه‌ر خه‌تین به‌به‌رده‌وامی له کۆبوونه‌وه و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌م هێنان، له چاکسازییه‌کان، له ئیش پێکردنه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان تایبه‌ت به‌دۆخی غازی سروشتی، هه‌روه‌ها وێستگه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی وه‌به‌رهێن تایبه‌ت به یه‌که‌کانی به‌رهه‌م هێنان که له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند یه‌که‌یه‌ک به‌هۆی چاکسازییه‌وه ده‌رچووه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با به‌هۆکاری گرفتی ته‌کنیکی له‌ناکاو له‌چوار یه‌که‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه که یەکه‌کان که ده‌رچوون به‌توانای 400 مێگاواتی به‌کۆمباینه‌که‌شیه‌وه، واته به هه‌ڵمەکه‌شیه‌وه 600 میگاوات له سیسته‌م ده‌رچووه، له‌کاتێکدا که ئه‌وه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ شه‌پۆله گه‌رما نائاساییه‌که‌ی که ڕوویکرده هه‌رێمی کوردستان و تيایدا به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌رێمی کوردستان و به دیاریکراوی له شاری سلێمانی تۆمار کرا".
ئومێد محەمەد، جەختیکردەوە کەمبونەوەی کارەبای نیشتمانی هۆکارەکەی لە دەرەوەی ویستی وەزارەتی کارەبای هەرێمە لەو رووەوە وتی" به‌داخه‌وه هه‌ندێکی له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و توانا و سنووری کاری وه‌زاره‌تی کاره‌بادایه، ئێمه که په‌ستانی غاز که‌م ده‌کات له ده‌رئه‌نجامدا لای هاوڵاتی لای هاوبه‌شانی کاره‌با ده‌که‌وێته‌وه که کاره‌با که‌م ده‌بێت به‌ڵام خۆی له راستیدا هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که وه‌زاره‌تی کاره‌با نییه، خزمه‌تگوزاری کاره‌با نییه به‌ڵکو ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه‌یه، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نییه که کاره‌بای لێ به‌رهه‌م دێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌ک حکومه‌ت وه‌ک تیمێک کارده‌که‌ین هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵین، ئه‌وانه‌ی گرفتی ته‌کنیکی خۆیانیان هه‌یه و پاساوی خۆیانیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌و راستیه بگات به خه‌ڵک که بۆچی کاره‌با که‌می کرد".
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئەوەشی وت" ئێمه نه‌مان شاردوه‌ته‌وه، نه‌مانووتووه کاره‌با 24 کاتژمێر هه‌بووه به‌ڵام له 1-6 تا 15-6 ته‌واوی داتا و زانیارییه‌کان لای ئێمه هه‌یه کاتێک ئێمه میگاوات و به‌رهه‌می دابه‌شکراومان داوه به شار‌و شاروچکه‌کان دوایی داتای کۆنتڕۆڵی پارێزگا و شاره‌کانمان بۆ هاتوه‌ته‌وه پێیان وتووین له 18 بۆ 19 کاتژمێر کاره‌با هه‌بووه، له 15ی مانگ به‌دواوه کاتێک که چوار یه‌که ده‌رده‌چێت وه‌ک باسمکرد به‌خۆی و کۆمباینه‌که‌یه‌وه 600 مێگا وات، له هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ش به‌ڕاسته‌وخۆ 400 مێگا وات ئه‌مه نزیکی هه‌زار مێگاوات توانای به‌رهه‌می %25 بۆ 30%ی ئه‌وه به‌رهه‌مه بووه که هه‌بووه واته %25 بۆ 30% ی کاته‌کانی بوونی کاره‌با دێته‌خواره‌وه له‌کاتێکدا خواستیش 600 بۆ 700 مێگاوات سه‌رکه‌وتووه واته به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش کاره‌با دێته‌خواره‌وه".
دەربارەی پێشهاتەکانی هۆکاری کەمبونەوەی کارەبا؟ ئومێد ئەحمەد ئەو پێشهاتانەی بە لەناکاو ناوبرد و وتی" له ئه‌مریکاشدا ناتوانرێت پێشبینی شتی له‌ناو بکرێت، ئێمه ساڵی پار هاوین 17 کاتژمێر به‌تێکڕا کاره‌بامان داوه، هه‌موو پلانه‌کانمان وه‌ک خۆی رۆیشتوون، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌بایه، من پێشبینی ئیشی خۆم ده‌که‌م ناتوانم پێشبینی ئیشی لایه‌نێکی تر بکه‌م".
واتە وەرزی گەرما و سەرما کە کارەبا لە هەرێم کەم دەبێتەوە پێشهاتی پێشبینی نەکراوە؟ لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای هەرێم وتی" وه‌ک تیمه‌که ئێمه غاز له دوو کێڵگه‌وه بۆ ئێمه دێت، له دانه غاز له کۆرمۆر بۆ وێستگه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و بازیان، له خورمه‌ڵه‌شه‌وه دێت بۆ وێستگه‌ی خورمه‌ڵه‌ی غازی، هیچ که‌سێک له ئێمه ناتوانێت پێشبینی بکات وه‌ک دامه‌زراوه‌ی کاره‌با له‌و سن‌و،ره‌دا بزانێت که که‌ی کۆمپرێسه‌رێک له کێڵگه‌ی خورمه‌ڵه یان له کێڵگه‌ی کۆرمۆر ڤاده‌وه‌ستێت، کاتێک ڤاده‌وستێت دانا غاز و کێڵگه‌ی خورمه‌ڵه نابینێت خه‌ڵک وه‌زاره‌تی کاره‌با ده‌بینێت، که به‌رهه‌مهێنان که‌م ده‌کات خزمه‌تگوزاری کاره‌با وه‌ک خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر نییه، ئه‌و ده‌قیقه‌یه‌ی بارودۆخی خراپ بێت، ئه‌و ده‌قیقه‌یه خه‌ڵک پێی ده‌زانێت بۆیه له‌سه‌ر ئاستی رای گشتی و له‌سه‌ر ئاستی هاونیشتیمانیان و هاوبه‌شان به‌شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش و یه‌کسه‌ر ره‌نگ ده‌داته‌وه و یه‌کسه‌ر پێی ده‌زانرێت".
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە کە فرۆشتنی بەشێک لە کارەبای لە هەرێمی کوردستانەوە بەشارەکانی تر دەنگۆ بێت و جەختیکردەوە ئەوە راستییە، لەو رووەوە ئومێد ئەحمەد وتی" زۆر سه‌یره به‌لامه‌وه ئه‌مه ده‌نگۆ نییه به‌ڵکو ئه‌مه حه‌قیقه‌ته، له ماوه‌ی رابردوو، ئێمه ئیلتزاممان به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی به‌رهەمهێنانی وه‌به‌رهێن هه‌بووه، له ساڵی 2016 وه ئێمه ئه‌م ئیشه ده‌که‌ین وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێن که ته‌واو بوون پاره‌یان خه‌رج کردووه کاتێک که میگاواته‌که‌ی ئه‌وان به‌رهه‌م دێت له گرێبه‌سته‌که‌دا هاتووه ئێمه ده‌بێت وزه‌که‌یان لێبکڕین، پاره‌مان نه‌بووه وزه‌که‌یان لێبکڕین ئه‌وان وه‌ستاون که وه‌ستاون ده‌بێت ئێمه په‌ناڵتیان بده‌ینێ واته وزه‌که‌شیان لێنه‌کڕین ده‌بێت پاره‌یان بده‌ینێ بۆیه به‌ناچاری ده‌ستکراوه‌مان کردوون له‌وه‌ی که وزه بده‌ن به‌ده‌ره‌وه، ئێمە سودمان لەوە بینیووه، سوودی یه‌که‌م ئێمه له‌ژێر پابه‌ندبوون و په‌تاڵتی و پاره‌پێژماردندا ده‌رچووین، ئه‌وانیش سوودیان بینووه له‌ڕووی ماددیه‌وه ئه‌و سه‌رمایه‌ی که خه‌رجیان کردووه خستویانه‌ته گه‌ڕ، هه‌روه‌ها ئێمه کرێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی که داویانه به‌ده‌ره‌وه وه‌رمان گرتووه وه‌ک وه‌زاره‌تی کاره‌با".
ئومێد ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشکرد: بەو کۆمپانیایەیان وتووە هەرکات هەرێمی کوردستان توانای هەبوو لە رووی دارایی و سوتەمەنیەوە ئەوا کارەباکەیان بۆ هەرێم دەوێتەوە، له 2016 دا ئه‌م بابه‌ته که ئاوا بوو ئێمه ده‌ستکراوه‌مان کردن به‌ڵام پێمان وتوون، وتومانه هه‌رکاتێک باری داراییمان باش بێت هه‌رکاتێک سوته‌مه‌نیمان هه‌بێت که بێگومان یه‌کێک له گرفته گه‌وره‌کانمان نه‌بوونی سوته‌مه‌نی بووه، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موو هاونیشتمانیه‌کی ئه‌م هه‌رێمه ده‌زانێت که سوته‌مه‌نی گرفتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با بووه، ئێمه‌ش ژێرخانی کاره‌بامان زیاتره له شه‌ش هه‌زار و 800 مێگا وات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ناتوانین کاری پێی بکه‌ین نه‌بوونی سوته‌مه‌نی پێویسته به‌تایبه‌تی دهۆکی غازی هه‌ر غازی پێنه‌گه‌یشتووه، ئێمه به گازوایل کاری پێ بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی گازوایل تێچووه‌که‌ی پێنج جاره‌ی غازه و خه‌رجی ده‌خاته سه‌ر حکومه‌ت له‌م دۆخه‌دا که بارودۆخی دارایی چۆنه! هاوکاتیش دژی ژینگه‌یه و دابینکردنی ئاسان نییه، بڕی گه‌وره‌ی ده‌وێت، بۆ 100 مێگا وات نزیکه‌ی 700-800 هه‌زار لیتر گازوایلی ده‌وێت ئه‌مانه هه‌مووی ئاسته‌نگه‌کانن له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا"، ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وایوت.
ئومێد ئەحمەد دەشڵێت" به‌داخه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ژێرخانی کاره‌باکه‌دا بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی غازه‌که و بڕی غازه‌که نه‌هاتووه تا ته‌واوی ئه‌و توانا به‌رهه‌مه‌ی که هه‌مانه بیخه‌ینه گه‌ڕ، وه‌ک باسمکرد ئه‌و کاره‌بایه له‌ماوه‌ی رابردوودا حکومه‌تی عیراقی سوته‌مه‌نی بۆ دابین ده‌کرد بۆیه ئێستا وه‌ستاوه، واته سوته‌مه‌نیمان نییه ئیشی پێ بکه‌ین خۆی وه‌ستاوه ئیتر ئه‌و ئیشی پێ بکات یان بینێرێت چی له ئێمە که‌م و زیاد ده‌کات به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه سێ سوودمان لێ بینیوه وەک پێشتر ئاماژەم پێ‌کرد".
ئایا فرۆشتن و پێدانی ئەو بڕە کارەبایەی هەرێم بە شارەکانی تری عیراق زیان لە هاوڵاتییان نادات لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان وەک خۆت وتت دۆخی کارەباکەی زۆر خراپە؟
وەڵامەکەی ئومێد ئەحمەد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بوو، "دوو وه‌به‌رهێن یان دوو لایه‌نی ده‌ره‌کین که چاوه‌ڕێی ناکه‌ن وه‌ک وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆییه‌کان پاره‌یان پێ نه‌درێت، ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێنه‌درێت کاره‌باکه ده‌بڕن".
وتیشی: "ئه‌رکی ئێمه‌یه خزمه‌تکاری خه‌ڵکی خۆمانیین و 24 کاتژمێر کاره‌بایان بۆ دابین بکه‌ین به‌ڵام ئه‌و کاره‌بایه‌ی که ئێستا ده‌ڕوات خۆ کاره‌بای هاونیشتیمانی نییه، من باسمکرد وتم له‌ماوه‌ی رابردوو یه‌که‌کان خۆی وه‌ستاوه واته ئه‌وه نییه یه‌که‌که کاری کردبێت و نه‌یده‌ین به‌ده‌ره‌وه".
وەک وەزارەتی کارەبا لە پێشتردا باستان لەوەدەکرد هۆکاری دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەوەیە دۆخی کارەبا باش بکەن ئایا ئەو پێوەرە سودی نەبوو؟ بە کوێ گەیشت؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم وتی: "به‌ڵی ئێمه له پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک به‌رده‌وامیین نزیک بووینه‌ته‌وه له 50% زیاتر له 720 هه‌زار پێوه‌ر له هه‌رێمی کوردستان دانراوه، ئه‌م پێوه‌ره له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا هیچی نه‌کردبێت به‌دانانی پێوه‌ره‌که سه‌رپێچی له‌و شوێنه کۆتایی پێهاتووه، ئه‌م پێوه‌ره کۆمه‌ڵێک بژارده‌ی هه‌یه که بۆ ئاینده بۆ بابه‌تی خوێندنه‌وه بۆ بابه‌تی رێکخستنه‌وه‌ی کاروباری فرۆشتنی وزه بۆ بابه‌تی سنوردار کردن، بۆ بابه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری کاره‌با هه‌موو ئه‌وانه چالاک ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ئێمه ده‌توانیین بڵێین 25% کاره‌بای به‌فیڕۆچوو یان ون بوو له هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پرۆژه‌کانی کاره‌با پرۆژه‌ی عملاقن هه‌مووی به ده‌یان ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌کرێت".