ژمارەی گیراوەکانی بادینان و هەولێر ئاشکرا دەبن


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" بەتۆمەتی جۆراوجۆر نزیکەی ٣٦ کەس ماوەی ١٠ مانگە لە زیندانی ئاسایشی ھەولێر زیندانی کراون و چەند کەسێکیش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوەو ھەڵھاتووە".

لە نووسینێکدا کە دانەیەکیی بۆ " سپی " نێردراوە، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت  " بڕیاردراوە ١١ چالاکوانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەهەمان ئەو مادەیەی حکومدراوانی بادینانی لەسەر سزادراوە، لەمانگی تەمموزدا لەهەولێر دادگایی بکرێن و تۆمەتی "دروستکردنی گروپ بۆ پشتیوانی لەمستەفا کازمی و وڵاتانی دیکەی بیانییان" ئاڕاستە کراوە، بۆیە داوا دەکەن رایگشتی و لایەنە سیاسیەکان پشتیوانێکی بەھیزی ئازادی بن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی قسەی پارێزەران ئەم چالاکوانانە تۆمەتبارکراون بەوەی "بەکرێگرتەی" چەند وڵاتێکن لە وانەش ئەمریکاو بریتانیاو دروستکردنی گروپێک بۆ پشتیوانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆیە ئەمشەو لەگەڵ  ھەردوو پارێزەری خۆبەخش بەشدار حەسەن و کامەران سارمەمی لێکۆڵینەوەیان کردوە بۆ ئەوی "بە پلانێکی تۆکمە پشتیوانی سەرەوەری یاسا و دەستگیرکراوان و ئازادیخوازان بین، ھەم تیمی پارێزەران لە نێودادگادا بە باشترین بەرگری لە دەستگیرکرکراوانی بادینان بکەن و ھەم ئێمەش لە ئاستی نێوخۆی و دەرەکیدا پشتیوانی دروستبکەین.".

ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات جەماوەری کوردستان و سەرجەم ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و لایەنە سیاسیەکان پشتیوانێکی بەھێزی ئازادی بن، هەروەها داواکارین نوێنەرایەتی وڵاتان و ڕێکخراوە بیانیەکان بەدەنگ بانگەوازمانەوە بێن بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لەڕاستی و دروستی دۆسیەکەو پشتیوانیکردن لە ئازادی.



PM:11:53:01/07/2021