بەهۆی کێشە لەسەر میراتی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەسێک خوشک و برا و خوشکەزایەکی دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و خوشک و براکەی کوشت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پیاوێکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی کیانووش عەزیزی تەمەن 48 ساڵ چووەتە سەر ماڵی باوکی و خوشکێکی خۆی بە ناوی فریشتە عەزیزی تەمەن 35 ساڵ و برایەکی بە ناوی میلاد عەزیزی تەمەن 30 ساڵ و هەرسێکیانی داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتوونی.
ئاماژەی بەوەشکردووە" منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی فریشتەش بەهۆی ئەو دەستڕێژیە بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کیانووش بەهۆی کێشە لە سەر میرات خوشک و براکەی خۆی کوشتووە و ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.