داوایەکی بەپەلە لە قوتابیانی پۆلی ١٢ دەکرێت

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات رۆژێک پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکانی ئەزموون بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون لە شوێنی تاقیکردنەوەکانیان.
 
وەزارەتی پەروەردەدا لەو ئاگادارییەدا هاتووە "قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی تەموزی ٢٠٢١، واتە یەک رۆژ پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان، دەتوانن سەردانی هۆڵەکانی ئەزموونی بکەن بە مەبەستی دڵنیابوونی لە شوێنی تاقیکردنەوەکانیان".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێستا دەتوانن لەڕێگەی لینکەکانی خوارەوە شوێن و ناوی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بدۆزنەوە، بۆیە تاوەکو رێکەوتی ئاماژەپێکراو (٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١) ناوی قوتابیان لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.
 
لینکەکان بۆ دۆزینەوەی شوێن و ناوی هۆڵی تاقیکردنەوەکان:

بەشی زانستی:

بەشی وێژەیی:

بەشی پیشەیی:





PM:08:51:19/07/2021