ئەندازیار محەمەد سۆفتوێر لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە.
ئەندازیار محەمەد سۆفتوێر ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژن ٢٠ ی تەوموز لە ڕونکردنەوەیەکدا هەواڵی ئەو پەیجانەی بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە ئەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو ئەندازیارە ئەوەی خستەڕوو، هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە و ئەو لە ژیاندایە و پێشتریش هەواڵی لەو جۆرەیان بڵاوکردۆتەوە.
نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەوەی کە کەسانێک ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە.