وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە، خولی دووەمی ئەزمونە گشتییەکانی پۆلی ١٢-ی ئامادەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ رۆژی دووشەممە ٦ی ٩ی ٢٠٢٠ دەستپێدەکەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە خولی دووەمی ئەزمونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە لەرۆژی  ٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ دەستپێدەکات و لە ١٤ی ئەیلولیش دواین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمەی خوارەوە خشتەی ئەزمونە گشتییەکانە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١:


AM:12:01:28/08/2021