دامەزراندن لە سوپای عێراق دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرای دەکات، بڕیاری دامەزراندن لە سوپای عێراق دەستپێدەکاتەوە. 

بەشی کارگێڕی لە وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 
بڕیاری دامەزراندن لە سوپای عێراق دەستپێدەکاتەوە، بڕیارەکەش سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق دەگرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، شوێنی مەشق بۆ کوردەکان لە دهۆک و گەرمیان دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش 
ئۆفیسی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە بۆ ناونوسین دەکرێنەوە و ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەردەگیرێت. 

بەشی کارگێڕی لە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەسێکیش پێشینەی لە تاوان هەبووبێ وەرناگیرێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوو خەڵک ئاگادار دەکرێتەوە پێویستە چی ئامادە بکەن و پێش وادەی ناونوسین چی بکرێ، چونکە گۆڕانکاری لە مووچەکەدا کراوە و (٥٠٠) هەزار و (٧٥٠) هەزار دیناری ڕەتکراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندوە" پێشتر پێشنیار کرا کە دەبێت سەرباز لە سوپای عێراق ١٤ ڕۆژ دەوام بکات و هەشت ڕۆژ لە ماڵەوە، بەڵام ئەم پێشنیاره ڕەتکراوەتەوە، چونکە پێش بە فەرمی کردنی دیراسە دەکرێت". 


PM:11:19:04/09/2021