نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، جینین پلاسخارت رایگه‌یاند " نەتەوەیەکگرتووەکان بە ١٣٠ پسپۆری بواری هەڵبژاردن چاو‌دێر هەڵبژاردنی ١٠ ی تشرینی یەکەم دەکەن و ئەوانیش لەلایەن ٦٠٠ کارمەندی تری نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن".
جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتیشی" به‌هیچ جۆرێك رازی نابن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دوابخرێت و وتیشی " پێویسته لایه‌نه‌كان خۆیان له‌ساخته‌كاری به‌دوربگرن و رێگه‌ش نادرێت هیچ ده‌نگده‌رێك بۆ وێنه‌گرتنی ده‌نگدانه‌كه‌ی، مۆبایل بباته ناو هۆڵه‌كانه‌وه".
وتیشی، "نابێت هه‌ڕه‌شه له‌هیچ ده‌نگده‌ر و كه‌سێك بكرێت و ناچار بكرێت كه ئاشكرای بكات ده‌نگی به‌كێ داوه، ده‌بێت لایه‌نه‌كان خۆیان به‌دوربگرن كه داوای وێنه له ده‌نگده‌ران بكه‌ن كه ئاشكرای بكه‌ن ده‌نگی به كێ داوه، بۆیه ئه‌مجاره به‌هیچ جۆرێك له‌ناو ژوره‌كانی ده‌نگدان رێگه‌و نادرێت مۆبایل و كامێرا ببرێته ژوره‌وه، چونكه هه‌ر كارێكی نایاسایی متمانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه".
لە درێژەی قسەکانیدا بلاسخارت وتیشی " بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی گشتی دروست ببێت، ئێمه هانی خه‌ڵك ژنان ده‌كه‌ین به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر هێڵین بۆئه‌وه‌ی جێپه‌نجه‌ی ژنان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دیار بێت".
لهپهیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان داوایكرد، سه‌رجه‌میان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و وتی، "ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌درێت پێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا دیمكراسی ده‌رفه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر بكرێت و گۆڕانكاری بكرێت".