به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ١٣ کەسی دەستگیرکرد، ئەمەش لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ لە یەکێک له یانه شه‌وانەکانی سەرچنار کە دوو كه‌س به گولـلە برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی دوای رووداوەکە ده‌سته‌به‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و دۆخەکەیان كۆنتڕۆڵكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ١٣ کەسییان بە تۆمەتی به‌شداربوون له شه‌ڕه‌كه‌دا دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پاش ده‌ستگیركردن و پشكنینی تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵگری بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره، بۆیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه و ره‌وانه‌ی دادوه‌ر كرا، هاوکات ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له جۆری ده‌مانچه كه به تۆمه‌تباره‌كان بووه."
بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی ٤٠٥ و ٣١ له یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تباری دیكه ده‌رچووه كه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوون و له ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنیان.