کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکان کۆتا رۆژى وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ئاشکرا کرد

کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتا رۆژى بۆ وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان دیاریکرد و دەڵێت" ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کۆتایی بەدابەشکردنی کارتی دەنگدان دەهێنرێت".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی سێشەممە ٥ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کۆتایی بەدابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەهێنن".

جەختیشدەکاتەوە، هیچ هاوڵاتییەک بەبێ ئەو کارتە ناتوانێت دەنگ بدات.


AM:08:42:02/10/2021