ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت" ژمارەیەك تۆمەتبارمان بە دراوی ساختە دەستگیركرد".
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند دوو کەسیان بەناوەکانی (م ، س ، ٳ) و (م ، إ ، م ) دانیشتوی کەرکوک دەستگیرکرد، کە دراوی ساختەیان پێبووە لەجۆری (100$) سەد دۆلاری ئەمریکی بڕەکەی دووسەد دۆلار بووە".
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە" کەسێکی دیکەشمان بەناوی (ش ، ح ، م ) دەستگیرکرد کە لەنەتەوەی عەرەبەو لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای(الانبار)ەو ئێستا دانیشتوی ناحیەی بازیانە ،دراوی ساختەی پێبووە لەجۆری پەنجا هەزار دیناری عێراقی ویستی ساغکردنەوەی هەبووە لەبازاڕدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو: تۆمەتبارەكانیش سەرجەمیان لەلایەن دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (281) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.