کۆمسیۆنی باڵا کاتی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای هەبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" سبەینێ دووشەممە، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنین".

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٧ ی بەیانییەوە دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٦ ی ئێوارە بەردەوام بوو، هەرچەندە پێشوازی لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە شێوەیەکی گشتی لەسەرتاسەری عێراق لاواز بوو، بەڵام بەپێی چاودێران هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووبووەو نزیک بووە لە پێودانگە جیهانییەکان.




AM:12:03:11/10/2021