کۆمسیۆنی باڵا بە فەرمی ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى راگەیاند

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی چەند پارێزگایەکی راگەیاند و رێژەی بەشداریكردنی گشتی پارێزگاكانیشی ڕاگەیاند.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە عێراق لەسەدا (٤١) بووە، لەم كاتەدا تەنیا ئەنجامی پارێزگاکانی (دیالە، قادسیە، موسەنا، میسان، واست، دهۆك و سەڵاحەدین و كەربەلا و نەجەف و هەولێر) ڕادەگەیەنین كە لە ماڵپەڕی تایبەت بە ئەنجامەكان لە كۆمسیۆن بەردەستن". 

ڕوونیشیکردەوە: کێشە لە هەندێک سندوقی دەنگدان هەبووە و سبەینێش ئەو ئەنجامانە ئاشکرا دەکرێن.  


PM:03:01:11/10/2021