خوێندکارانی دەرچوانی پۆلی ١٢ بەردەوامن لە خۆ پیشاندان

ئەمرۆ بۆ چوارەمین ڕۆژە خوێندکارانی قۆناخی ١٢ خۆپیشاندان دژی هاتنەوەی ناوەکانیان دەکەن کە بەسیستمی زانکۆ لاین بووە. 

خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لە ٢٥ ی تشرینی یەکەم کۆنمرەکانیان وەرگرتەوە بەڵام دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین و هاتنەوەی بەشەکانیان بەشێک لە  خوێندکاران هاتنە سەر شەقامەکان و ڕازی نین لە و بەشەی بۆیان هاتۆتەوە و هەندێک لە خوێندکارانیش سەرەڕای بەرزی کۆنمرە کانیان بەڵام لە هیچ بە شێک ناویان نە هاتووە تەوە وەک خۆیان دەڵێن بەدەوام دەبن لە خۆ پیشاندان تا دەگەنە مافی ڕەوای خۆیان. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا  پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو: ” پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن 45218 خوێندکار بووە، لە دوای داواکاری پێشکەشکردن 43277 خوێندکار وەرگیراوە و 4067 کورسی بە بەتاڵی ماوەتەوە، هۆکاری وەرنەگرتنی خوێندکارانیش  بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نمرەکانیان نزمە یاخود لەگەڵ ئەو بەشە ناگونجێت کە داواکاری پێشکەشکردووە”.


PM:12:14:28/10/2021