داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
شه‌هید و بریندار هه‌یه‌

دژەتیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت" چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک". 
 
دژەتیرۆری کوردستان ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای (١٠)ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زرگەزراو لە سنوری میحوەری کەرکووک. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.


PM:10:40:30/10/2021