وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی هاككردنی ماڵپەڕی پڕۆژەی تۆڕی زیرەك ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی هاككردنی ماڵپەڕی پڕۆژەی تۆڕی زیرەك ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە".

وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە چەند پەیجێكی سۆشیال میدیا هەواڵێكی چەواشەكارانە بڵاوكراوەتەوە کە گوایە ماڵپەڕی فەرمیی پرۆژەی تۆڕی زیرەك هاككراوە، ئەم هەواڵە دورە لە راستییەوەو هیچ بنەمایەکی نییەو تەنها بە مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە، ئەوە چەندین جارە هەواڵی بێ بنەما و دور لە ڕاستی سەبارەت بەم خزتگوزارییە گرنگەی کەرتی کارەبا بڵاو دەکرێتەوە". 

وەزارەتی کارەبا جەختی كردۆتەوە: بە پێی یاسا و رێنماییەکان لەسەر دابینکردنی کارەبا بۆ هاوبەشانی بەردەوام دەبێت و کارو چالاکییەکانی ناکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ جۆرە چەواشەکارییەک و، بەدواداچونی یاساییش بە مافی خۆی دەزانێت.


PM:11:21:11/11/2021