خۆپیشاندانی خوێندکاران لەچەندان شارو شارۆچکە دەستیپێکرد
چەند رێگایەکی سەرەکیان لە سلێمانی داخست

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢١ ی تشرینی دووەم لە چەند شار و شارۆچکەی سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خوێندکارانی زانکۆکاکان بایکۆتی پۆلەکانی خوێندنیان کردو دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە کرد.

ئەم خۆپیشاندان و گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆکانی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی گەرمیان لە پێناو خەرجکردنی دەرماڵەدایە، خوێندکارانی زانکۆکان رەخنە لە وەزارەتی خوێندنی بالآ و حکومەتی هەرێم دەکەن کە ئەو دەرماڵەیە خەرج ناکات بۆ خوێندکاران.
 
لە سلێمانی خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی سلێمانی - تاسلوجەیان بۆ ماوەیەک گرت و دواتر هێزە ئەمنییەکان رێگاکایان پێبەردان.
لە ئێستاشدا خۆپیشاندانی خوێندکاران رێگای شەقامی مەلیک مەحمودیان گرتووە.

دەرماڵەی خوێندکاران بۆ قوتابیانی دەرەوەی شار مانگانە ١٠٠ هەزارەو، بۆ خوێندکارانی ناو شاریش ٦٠ هەزار دینارە.

 
 

AM:09:59:21/11/2021