ئەمڕۆ بەدەیان هەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان بەشداری خۆپیشاندانیان کرد

ئەمڕۆ بۆ سێهەم رۆژ لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم بە هەولێری پایتەختیشەوە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان رژانە سەر شەقامەکان و، ئەوەی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لە دوو رۆژی رابردوو جیاکردەوە بە دەیان هەزار خوێندکار بەشداریان کردو پایتەختی هەرێمیشی گرتەوە.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆ سلێمانی و هەڵەبجە و کەلا ر رانیە و کۆیە و سۆران و هەولێری پایتەخت و چەندان شارۆچکەی تری گرتەوەو بە دەیان هەزار خوێندکار لەسەر تاسەری هەرێمدا بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کرد.

لەزۆربەی ئەو شوێنانەی خۆپیشاندانی تێدا سازکراوە، هێزی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکراوە، بەلآم تا ئێستا بە پێچەوانەی دوێنێوە تا ئێستا توندوتیژی و پێکدادان رووینەداوە.

خۆپیشاندانی خوێندکاران، فراکسیۆنەکانی بەشداربووی دەسەڵاتیشی لە پەرلەمانی کوردستان ناچارکرد کۆنگرەی رۆژنامەگەری سازبکەن و هەڵوێستی خۆیان لەسەر خۆپیشاندانەکان دەرببڕن و هەریەکەو بەشێوەیەک پشترگیری لە داوا رەواکانی خوێندکاران بکەن.



AM:11:29:23/11/2021