کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاندو رێژەی دەنگدان ٤٤٪ بووە.
کۆمسیۆن کە ناوی کاندیدە دەرچووەکانیش بڵاوکردۆتەوە ، به‌گشتی ٢٢ ملیۆن و ١١٦ هه‌زار و ٣٦٨ ده‌نگده‌ر مافی به‌شداریكردنیان هه‌بووه، له‌و ژماره‌یه ١١ ملیۆن و ٣٩٠ هه‌زار و ٧٥٥ ده‌نگده‌ری نێره، به‌رێژه‌ی ٥٢%، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ١٠ ملیۆن و ٧٢٥ هه‌زار و ٦١٣ ده‌نگده‌ری ئافره‌ت مافی به‌شداریكردنیان هه‌بووه، كه رێژەکەی ده‌كاته ٤٨%ی به‌شداربووان.
به‌گوێره‌ی راگهیندراوهكهی كۆمیسیۆن، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌وانه‌ی چوونه ده‌نگدان و ده‌نگه‌كانیان له‌ناو سندوقه‌كاندا تۆمار كراوه، ٩ ملیۆن و ٦٢٩ هه‌زار و ٦٠١ كه‌س بووه، كه رێژه‌ی به‌شداریكردن ده‌كاته ٥٥%. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌نگی راسته‌قینه ٨ ملیۆن و ٨٧١ هه‌زار و ٦١٢ ده‌نگ بووه، كه ده‌كاته ٩٢%ی ده‌نگده‌ران به گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ٧٢١ هه‌زار و ٩٧٩ ده‌نگی پوچه‌ڵیش تۆماركراوه، كه ده‌كاته ٨%ی رێژه‌ی به‌شداریكردن به گشتی. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه، ٣٠ هه‌زار و ١٠ كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا كردووه.
لەسەر ئاستی باشووری کوردستان پارتی ٣١ کورسی و یەکێتی ١٨ کورسی و نەوەی نوێ ٩ کورسی و یەلگرتوو ٤ کورسی و کۆمەڵ ١ کورسی بەدەستهێناوە.
ناوی کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بخوێنەرەوە..