كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق پێشبینی ده‌كات له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه، شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لافاو دروست ببێت.
لە راگەیەندراوێکدا ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه، له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو هه‌یه.
هەروەها هاتووە کە خێرایی با له‌نێوان ٢٠-٣٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی هه‌ینی بارانبارینی به‌خوڕ به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو هه‌یه له‌ناوچه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی عێراق.
کەشناسی باس لەوەش دەکات، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك دادەبەزن، خێرای با به ئاراسته‌ی باشوری رۆژهه‌ڵات به‌خێرایی ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە بارەی هەرێمیشەوە ئەوە خراوەتەڕوو، له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بارانبارینی به‌خوڕ به‌رده‌وامی ده‌بێت و به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاو‌و و دروستبونی لافاو هه‌یه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش به‌فر ده‌بارێت.