وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانی پارتی دەداتەوەو دەڵێت" بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەردوو رێگای یەکڕیزی و هەڵبژاردنیش تاقیکراوەتەوە".
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی لە زاری ئەمین بابە شێخەوە بڵاویکردەوە، "ماوه‌یه‌كه لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی، كه به‌داخه‌وه گوزارشت له‌رای ره‌سمی پارتی ده‌كات، زبر‌و ناجۆرن وئیستفزازین، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕیزی كورد ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌غدا ویه‌كڕیزی له كوردستان نادات".
هەروەها هاتووە "پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌عیراقی دوای روخانی رژێمی دیكتاتۆر، ئیستحقاقی كورد‌و یه‌كێتیی بووه‌و جارێكی تریش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه ، جا به یه‌كڕیزی یان به‌بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیش بێت كه هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه".
ئەمین بابە شێخ دەشڵێت " ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه گشتییه‌كانی عیراق و كوردستان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ببێته نه‌ریت له وڵاته‌كه‌ماندا پۆستی سه‌رۆك كۆماری یه‌كێتی له‌خوله جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رده‌چێ و خێر‌و بێری بۆ كورد روونه، ئه‌وه پۆستی لایه‌نه‌كانی تره له به‌غدا و هه‌رێم ره‌نگه قه‌رزاربار ببێته‌وه".