لەبارەی بارانبارینەوە
شارەوانی سلێمانی کەوتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە


سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە، هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوەچوونی هەر کارەسات و ڕووداوێکی نەخوازراو کە ڕووبدات بەهۆی بارینی باران و کۆبووەوەی باراناوەوە.

لەو راگەیاندنەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆ و ئامێرەکان بە بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ ڕێگرتن لە پەنگخواردنەوەی باراناو وە ڕوودانی کارەساتی نەخوازراو هەستاون بە پاککردنەوەی ئاوەڕۆی مەنهۆڵەکان و زێرابەکان لە زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی. 

شارەوانی سلێمانی راشیگەیاند، سەرباری کارکردنی پێشوەختەش سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگەی تیمە فریاگوزارییەکانییەوە چەند ئامادەکاریەکی کردووە لەوانە: 

یەکەم/ بەهاناوەچوونی خێرای هاووڵاتییان لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەیان بە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بەهۆی بارینی بارانەوە. 
دووەم/ بڵاوەپێکردنی زیاتر لە (١٠) تیمی بەشی خزمەتگوزاری و ئاوەڕۆ و ئامێرەکان لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان. 
سێیەم/ داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەماهەنگی تیمەکانی شارەوانی بکەن، وە لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەیان بە هەر کێشەو گرفتێک پەیوەندی بە ژمارە (١٠٠) بکەن بۆ بەهاناوەچوونیان لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانییەوە.



PM:08:48:17/12/2021