یەدەگی بانکی عێراقی گەیشتۆتە ٦٤ ملیار دۆلار


پارێزگای بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد یەدەگی دراوی بیانیی عێراق لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە هەڵکشاوە بۆ ٦٤ ملیار دۆلار، ئەمەش دوای گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا.
  
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە "ئەگەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نەبوایە یەدەگی دراوی بیانی لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە دادەبەزی بۆ سی ملیار دۆلار."  
  
ئەو بەرپرسەی بانک دۆخی ئابوری عێراق بە تەندروست وەفد دەکاتە دەڵێت "پێشبینی دەکەین بۆ بودجەی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٤٥ دۆلار پەسەند بکات".  
  
دەربارەی قەرزەکانی گازی ئێران لەسەر عێراق مستەفا غالب دەڵێت "عێراق پێنج ملیار دۆلاری کڕینی گازی سروشتی قەرزارە و لەبەر گەمارۆکانی سەر ئێران ناتوانێت بەکاش بیبژێرێت".  
  
ئاشکراشی دەکات کە "لەپای قەرزی ئێران عێراق باییی ٢٥٠ ملێون دۆلار ڤاکسینی ڕوسی کڕیوە بۆ تاران لەگەڵ چەند بارێک گەنم".  

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "عێراق دەستی کردووە بە خەرجکردنی سولفەی پێشوەختە بۆ چین لەپای جێبەجێکردنی پڕۆژەی گریمانکراو لەم میانەیەشدا ١٠٠ ملێون دۆلاری لە سندوقێکی وەبەرهێنان لە ئاسیا داناوە".  



PM:02:28:18/12/2021