چوار مامۆستا لە گیراوەکانی بادینان دوای تەواوکردنی حوکمەکەیان گەڕانەوە سەر کارەنیان

چوار مامۆستا لە گیراوەکانی بادینان دوای تەواوکردنی حوکمەکەیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەپێی نوسراوێک گەڕانەوە سەر کارەکانیان.

بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە پارێزگای دهۆک کە رۆژی ٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەرچوووە، هەریەک لە فرسەت ئەحمەد سەعید، بەدەل عەبدولباقی بابەکر،  سلێمانی موسی ئەحمەد ، جەمال خەلیل مەجید سەرحان کە پیشەیان مامۆستایە داوا لە پەروەردەکانیان کراوە کە بگەرێنەوە سەر کارەکانیان.

ئەم چوار مامۆستایە لەنێو ئەو گیراوانەی بادیناندان کە تا ئێستا ژمارەی راستەقیەنەیان نەزانراوەو بە زیاتر لە ٧٠ کەس دەخەمڵێنرێت، ژمارەیەکیان بە پێنج ساڵ حوکمدراون و ژمارەیەکی تریان بە حوکمی جیاجیاو هەندێکیشیان دادگاییکردنیان ماوەو هێشتا لە زینداندان، تۆمەتی ئەم گیراوانە تێکدانی ئاسایشی هەرێمە.



 

PM:06:53:03/01/2022