لەشەڕە تەقەیەکدا لەشاخی ئەزمەڕ ٣ کەس برینداربوون

هێزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ هاوڵاتى بریندار کردبوون.

ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی دووەم، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ هاوڵاتی بریندار کردبوو ، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و فەرمانی بەڕێز دادوەرو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.

ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا كه‌ هەوڵی هەڵاتنی دابوو، ده‌ستگیرابه‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه‌ كه‌ته‌قه‌كه‌ى پێكردبوو  لە ئێستادا تۆمەتبار ( ئ. م. م ) بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 



PM:12:52:10/01/2022