شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبەکە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دوێنێ سێشەممە گەیشتنە بەغداد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوێنێ شاندی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و ئەندامییەتی رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتی، ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی و هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بەغدادیان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکەی شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغداد پەیوەستە بە پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی حکومەتی عێراق، هاوکات بڕیارە شاندەکە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننییەکان کۆببێتەوە.
هەرچەندە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە بەرهەم ساڵح کاندید بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی تائێستا لە لایەن میدیاکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە ڕانەگەیەندراوە.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە یهكهمین كۆبوونهوهی خولی پێنجهمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بهڕێوهچوو، کە تیایدا محهمهد حهلبوسی به (٢٠٠) دهنگ وەک سهرۆکی پەرلەمان و حاكم زاملی به (١٨٢) دهنگ به جێگری یهكهمی سهرۆك و شاخهوان عهبدوڵا به (١٨٠) دهنگ به جێگری دووهمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ههڵبژێردران و پەرلەمانتارانیش سوێندی یاساییان خوارد.