کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە

لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی کۆی بارانبارینی ئەمساڵی لە سەرجەم قەزاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە". 

کارزان لەتیف مەجید، لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوو" رێژەی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو لە سنووری پارێزگاکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە".

ڕوونیشیکردەوە، تەنها لە سەنتەری شاری سلێمانی لە تەواوی ساڵی رابردوودا بڕی بارانبارین (٢٢٦) ملم بووە، بەڵام لە مساڵدا کە هێشتا لە سەرەتای وەرزی زستانداین رێژەکە گەیشتووەتە (١٩١) ملم.


PM:03:02:14/01/2022