سبەی بەنزینی عێراقی لەم وێستگانەی سلێمانی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى بڵاویکردەوە، سبەینێ بەنزین لە بەنزینخانە کانی ناو شار و دەرەوەى سلێمانى دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "سبەینێ شەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، بەنزین لەناو شاری سلێمانی  لەهەمان ئەم وێستگانە دابەشدەکرێت کە لەبەرخراپی کەشوهەوا نەتوانرا رۆژی هەینی دابەش بکرێت، لەوانە  ئازادی، بەکرەجۆ، هەڵەبجە گرووپ، هەڵەبجە تانجەرۆ.

هەروەها لە دەرەوەی شاردا  بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە بەردەست دەبێت، رێدین لە چەمچەماڵ،  بامۆک لە دوکان، کێوەڕەش لە رانیە،  باشوور لە قەڵادزێ. 

 



AM:12:17:22/01/2022