ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایدەگەیەنێت" پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده و هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه به ناوی كورده‌وه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكات".
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده و ته‌نها مافی لایه‌نێكی دیاری كرا‌و نییه، پێیمان باش بو، پێشتر هه‌مو لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك كاندید ڕێك بكه‌وتنایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه به ناوی كورده‌وه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، یان هه‌ر پرسێكی دیكه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی باسی له‌وه‌شكردووه، ئێمه چاوه‌ڕوانین تاكو كۆتا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید یه‌كلا ببنه‌وه و ئه‌ویش دواتر وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه بكات و مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌جێندای سه‌ره‌كی كاراكانی بێت، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١٤٠).