لە ئێستادا ژاپۆن سەرقاڵی دروستكردنی جۆرە شەمەندەفەرێكی نوێیە كە جگە لەوەی خێراترینە، هاوشێوەی ئوتێلێكی پێنج ئەستێرەیشە.
كۆمپانیایەكی یابانی بەنیازی دروستكردنی شەمەندەفەرێكە بەناوی ماگلیڤ كە بەیەكێك لە گرانترین و سەرنجڕاكێشترین شەمەندەفەركانی جیهان دادەنرێت، ئەمە جگە لەوەی لە كاتژێرێكدا توانای بڕی 550 كیلۆمەتری هەیە.