نوێترین زانیاری لەسەر بکوژانی نەقیب محەمەد دەخرێتە ڕوو

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئاشکرایانکرد، بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف، سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە و چوونەتە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ ٨ی شوبات سێشەممە، سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان،  ڕایگەیاند "بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کە لەکاتی ئەرکدا لە سلێمانی کوژرا، سنوری هەرێمیان بڕیوە و چوونەتە دەرەوەی وڵات"

سەرکەوت عومەر، وتیشی "دڵنیابووینەتەوە لەوەی بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە و چوونەتە دەرەوەی وڵات، ڕاشیگەیاند " بەمەبەستی دەستگیرکردنیان پەیوەندیمان بە پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە کردووە و هەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە، ئاسایش و پۆلیس و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هەموو هەوڵیک دەدەن بۆ دەستگیرکردنیان."  

 




PM:12:26:08/02/2022