سلێمانی.. بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لەگەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی، ماڵێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە گڕیگرتوە و بەهۆیەوە دوو منداڵی ماڵەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ  چوار شەممە ٩ی شوبات، ماڵێک لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە سلێمانی بەهۆی شۆرتی کارەباوە گریگرتووە، بەهۆیەوە دوومنداڵی هەمان ماڵ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، باوکی منداڵەکان لە دەوام بووەو دایكیان لەدەرەوە بووە بۆ کڕینی شت ومەک و ئەوان لەژورەوە خەوتوون، لەکاتی گەڕانەوەی دایکی منداڵەکان هەوڵیداوە ئاگرەكە بکوژێنێتەوە،  بەو هۆیەوە بەشێکی جەستەی سوتاوە، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ییە.

منداڵەکان ناویان، باران لێزان عەبدولڕەحمان ٥ ساڵەو ئەوەی دیکەشیان، ناوی لێوە لێزان عەبدولڕەحمان دوو ساڵە .



PM:03:01:09/02/2022