یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر واژوكرا


ئەمڕۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیایەكی ئەڵمانی، گرێبەستی دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەریان واژووكرد.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای ساڵ و نیوێك گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیای دۆیچەبانی ئەڵمانی، یاداشتێك واژۆ دەكەن كە دەبێتە سەرەتایەك بۆ قۆناغەكانی دواتری پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر، كە لەداهاتودا هەم لەبواری دیزاین و هەم لەبواری پەیداكردنی بودجەو سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە هاوكاریان دەبن دوای تەواوبوونی.

ناوبراو جەختیكردەوە، ئەم پڕۆژەیە دەبێت بە سەرەتای كارێك كە هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی نوێوە لەبواری گواستنەوەدا، بەڵام كاتی دەوێت و كارێك نیە ئێستا ئیمزا بكرێت و بەیانی جێبەجێ بێت، بەڵكو هەنگاو و كاری دەوێت قۆناغ بەقۆناغ، ئومێدەوارن هاوبەشەكەیان كۆمپانیای دۆیچەبانی ئەڵمانی هاوكارێكی باش بێت بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژە گرنگە لە هەرێمی كوردستان تەواو بكەین كە سودی بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەكە دەبێت.



PM:05:01:10/02/2022