لە قەزای پێنجوێن دژى
دانانى پێوەرى زیرەکى کارەبا هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و ڕێگەى ملەکەوەیان
داخست.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣ ی شوبات، بەشێك لە هاوڵاتیانی
قەزای پێنجوێن دژی دانانی پێوەری زیرەك، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەندێكیان پێوەرەكانیان
شكاند.
قەزای پێنجوێن لەسەر
سنوری پارێزگای سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێرانە و بەهۆی سەختی ناوچەكەوە لە وەرزی
زستان، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بڕی كارەبای زیاتریان بۆ دابینكراوە.