دوای پەیامەکەی ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در دەربارەی دابەزینی به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی، پەرلەمان به فه‌رمى بانگهێشتنامه‌ى ئاراسته‌ى وه‌زیرى دارایی و پارێزگارى بانكى ناوه‌ندی عێراق كرد و داواى لێ‌كردن ئه‌مڕۆ ئاماده‌ى په‌رله‌مان بن، به‌ڵام وه‌زیرى دارایی نه‌چووه کۆبوونەوەکە و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش هه‌موو گه‌شتێكى لێ قه‌ده‌غه كرد.
ئەمڕۆ دانیشتنى حاکم زاملى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان لەبارەى نرخى دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر دینارى عێراق بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بە دەنگى سەرجەم بەشداربوان بڕیاردرا، کە گەشتکردنى دەرەوەى وڵات لە عەلى عەلاق وەزیرى دارایى عێراق قەدەغە بکرێت تا ئەو کاتەى دێتە بەردەم ئەنجومەنى نوێنەران بە مەبەستى لێپرسینەوە.