بەنزینی عێراقی ئەمڕۆ لەم وێستگانەی سلێمانی دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی ٦٩٠ دیناری لە چەند وێستگەیەكی ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی دابەشدەکرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەنزینی عێراقی لە ناوشاری سلێمانی لەم ویستگانە بەردەست دەبێت، هەڵەبجە تانجەرۆ ،هەڵبەجە گرووپ، بەكرەجۆ، تاسڵوجە، كانی گۆران ، دۆڵە ڕووت ، كۆكار.

 

هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، لە دەرەوەی شاری سلێمانی لە وێستگەكانی ، دەربەندیخانی نوێ، رێدین، بەردەست دەبێت.

 

بەنزینی عێراقی لەلایەن بەغداوە ڕۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و بە نرخی ٦٩٠ دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.



AM:09:34:22/02/2022