سلێمانی؛ لە نزیك بارەگایەكی كۆمەڵی دادگەریی تەقە كرا


لەنزیك بارەگای ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی لە شاری سلێمانی تەقە كراوە و دوو كەسیش دەستگیركراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتوون، ئەمشەو لە نێوان  ئەنجومەنی باڵای سیاسی كۆمەڵی دادگەریی و كەناڵی پەیام كە لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی تەقە بە ئاسماندا كراوە، بەڵام تەقەكان بە ئامانجی كۆمەڵ نەبوون، بەڵكو هەڕەمەكی بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەسەر ئەو دوو روداوە دوو كەس دەستگیركراون و یەكێكیان سەرخۆش بووە.

هەر لەو بارەیەوە، محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەمشەو كاژێر ٧:٣٠  دوو كەس لە بەردەم بارەگای ئەنجومەنی باڵا تەقەیان كردوە و لەلایەن پاسەوانەكانی بارەگا دەستگیركران و بە سوپاسەوە ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی ١٠٤ ھاوكاربوون و ھەردوكیان لە ژێر لێكۆلینەوەن لە ئاسایش و چاورێی لێكۆڵینەوەی ئەوانین" .





PM:09:25:27/02/2022