پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، لە نوسراوێکدا لەبارەی یادکردنەوەی ئاهەنگی نەورۆز بڕیارێکی نوێی بۆ شارەکە دەرکرد و دەشڵێت" بە هیچ جۆرێک دروشمی نەتەوەیی بەکارناهێنرێت".
بەپێی نوسراوێكی پارێزگای كه‌ركوك كه واژۆی راكان جبوری له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كراوه تێیدا هاتووە" پیرۆزبایی له گه‌لی كورد ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕدراوه كه رۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ له كاتژمێر (٤:٠٠) تاوه‌كو (٧:٠٠)ی ئێواره ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕێوڕەسمەکەدا نابێت هیچ دروشمێکی نەتەوەیی بەکاربهێنرێت یاخود هەر کارێک کە دژی پێکەوەژیانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک بێت، بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
دەقی نوسراوەکە: