د فواد هەڵبژێردرا بە کاندیدی سەرۆک کۆمار

لە کێبەرکێی نێوان بەرهەم ساڵح و فواد مەعسوم کە دوو کاندیدی یەکێتین بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان، د. فواد مەعسوم یان هەڵبژارد.
پاش جیاکردنەوەی دەنگەکان فواد مەعسوم ٣٠ دەنگ و بەرهەم ساڵح ٢٣ دەنگی بەدەستهێنا، ٢ دەنگی بەتاڵیش.
دوای پرۆسەکەش هەریەک لە فواد مەعسوم و بەرهەم ساڵح سەرو وتاریان پێشکەش کرد.



AM:12:08:24/07/2014