وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێكی بەپەلە دەكات


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگەوازێك ئاراستەی خەڵك دەكات و دەڵێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ماڵ بمێننەوە و ئەگەریش ناچاربوون بە ماسك بڕۆنە دەرەوە.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "تكایە ئەگەر زەروور نییە مەچنە دەرەوە، ئەگەر لە دەرەوەش بوون ماسك ببەستن، تۆز و خۆڵ كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان هەیە بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی (رەبوو) یان (حساسیە) یان (هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە) یان (نەخۆشی دڵ) یان هەیە".

هەروەها  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندوە، لە دوێنێوە 222 هاووڵاتی بەمەبەستی چارەسەری هەناسە تەنگی سەردانی نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنیان كردووە.





AM:11:25:08/04/2022