سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا

پاش كۆتایی خولی دووەمی دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، د. فوئاد مەعسوم بە (212) دەنگ وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

لەخولی دووەمی دەنگدان كێبەركێی لەنێوان د. فوئاد مەعسوم، كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی‌و "حسێن موسەوی" بوو كە كە خولی دووەم 17 دەنگی بەدەستهێنان‌و  د. كەمال بە بەدەستهێنانی 212 دەنگ وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

پرۆفایلی د. فوئاد مەعسوم

محەمەد فوئاد مەعسوم، ناسراو بە د. فوئاد مەعسوم لە ساڵی 1938 لەشاری كۆیە لەدایكبووە.

سەردەمی منداڵی لەگەڵ مام جەلال هاوڕێی یەكتری بوون‌و بنەماڵەكانیشیان لەشاری كۆیە نزیكایەتیان هەبووە.
 

فوئاد موعسوم سەرەتا لەقوتابخانە ئاینییەكان خوێندوویەتی.

ساڵی 1958 لەقاهیرە‌ خوێندنی ئیسلامی دەستپێكردووەو  بەكالۆریۆس‌و ماستەری لەزانستە ئیسلامییەكاندا لەزانكۆی ئەزهەر بەدەستخستووە‌و دواتریش بڕوانامەی دكتۆرای لە فەلسەفە ئەزهەر وەردەگرتووە.

ئەندامی حزبی شیوعی عێراق بوە.

 ساڵی 1964 دەبێتە ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان.

لەساڵی 1967 هاوسەرگیری كردووەو پێنج كچی هەیە.

ساڵی 1968 لە زانكۆی بەسرە بووەتە مامۆستای زانكۆو بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەسرەی پارتی.

 ساڵی 1973 نوێنەری مەلا مستەفا بارزانی‌ بووە لەمیسر.
   

 یەكێك بووە لەدامەزرێنەرانی یەكێتی‌ نیشتمانی كوردستان لە1/6/1975.

لەساڵی 1992 بوە سەرۆكی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لەساڵی 2004 سەرۆكی یەكەمین پەرلەمانی كاتی عێراق بو لەدوای روخانی پێشووی عێراق.

لەساڵی 2005ەوە ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە.

لەشەوی 23ی ئەم مانگە بووە كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

لە 24ی تەموزی 2014 وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا.




PM:02:39:24/07/2014