بکوژی سەرەکی منداڵە هەشت ساڵەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

ئەمڕۆ هەینی بکوژی سەرەکی ئەو منداڵەی شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک تەرمەکەی بە مردووی دۆزرایەوە دەستگیرکرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" بکوژی سەرەکی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ بە ناوی (ع، ح، ب) دەستگیرکرا، کە خاڵی ئەو منداڵەیە و بە هاوکاری کەسێکی دیکە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە". 

وتیشی" منداڵەکە کوڕی ئەفسەرێکی پۆلیس بووە و خەڵکی قەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، هۆکاری ڕووداوەکەش لە پێناوە دەستکەوتنی پارە بووە لەلایەن بکوژەکەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بکوژەکە بەگوێرەی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


PM:03:45:22/04/2022