حكومەتی هەرێم: ئەم هەفتەیە وەڵامی وەزارەتی نەوت دەدەینەوە


د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "لە نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم".

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی وەزیران بە كوردستان 24ی نزیك لە پارتی راگەیاندووە "دوای سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی ناوبراو پرۆپۆزەڵێكی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە و ئێستا حكومەتی هەرێم سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەو پرۆپۆزەڵەیە".

هەروەها وتی "لە نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە، لە چوارچێوەی دەستووردا، كاری پێكەوەیی و هەماهەنگیی و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن".

ناوبراو وتیشی "سەبارەت بە مامەڵەی ئینتیقائی لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵیش، بۆ نموونە لە ساڵی 2019 دادگای باڵای فیدراڵ بڕیارێكی بۆ پێناسەكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی ماددەی 140 و پابەندكردنی حكومەتی فیدراڵ بە جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە دەركردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكراوە و هیچ بەدواداچوونێكیش لەلایەن هیچ دەمودەزگایەكەوە بۆ ئەو مەبەستە نەكراوە".





PM:09:14:08/05/2022