لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کۆیە دەگۆڕدرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم بڕیارە سەرۆكی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ( زانکۆی سلێمانی، زانکۆی پۆلەتەکنیک)، زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ، زانکۆی كۆیە، بگۆڕدرێن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ماوەیەکی کەمدا ئەو سەرۆکانە دەگۆڕێت و کەسانی نوێ لە جێگەیان دادەنرێت.