لە سلێمانی شەڕە تەقە دروستبوو


ئەمشەو لەكاتی رادەستكردنەوەی تەرمی خاوەنی ریستۆرانتەكەی سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، هێزە ئەمنییەكانیش بۆ بڵاوەپێكردنی ئەو كەسانەی لەشوێنەكە بوون تەقەیان كرد.  

بەپێی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت، لەكاتی رادەستكردنەوەی تەرمی زەكی محەمەد چەلەبی خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە شاری سلێمانی، كە شەوی ڕابردوو تەقەی لێكرا گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە.  

لە ڤیدیۆكاندا دەنگی تەقە دەبیسترێت و دەوترێت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كراوە بۆ چۆڵكردنی شوێنەكە تا گرژییەكان زیاتر پەرە نەسێنێت.  

لەلایەكی دیكەوە هەندێك لە كارمەندانی كەناڵی كوردستان 24 ی سەر بە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت لە فەیسبووكی خۆیانەوە دەڵێن "لایەنگرانی پەكەكە لە بەردەم پزیشكی دادی ئەو شارە پەلاماری تیمەكەیان داون".  



PM:09:14:18/05/2022