"بکوژانی زەکی چەلەبی هەڵهاتوون بۆ هەولێر"

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایدەگەیەنێت" بکوژرانی ئەو پەنابەرە سیاسییەی باکووری کوردستان هەڵهاتوون بۆ شاری هەولێر". 

سەرچاوەیەکی تایبەت کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەبارەی بکوژانی زەکی چەلەبی خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز بە سایتی (ڕۆژنیوز)ی ڕاگەیاند" بکوژەکان هەڵهاتوون بۆ شاری هەولێر و ژێر قەڵەمڕەویی پارتی، هەڵهاتنیشیان بۆ هەولێر دەریدەخات کە تیرۆرکردنی زەکی چەلەبی بەهەماهەنگیی میتی تورکیا و پاراستنی پارتی ئەنجامدراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت دوای بڵاوکردنەوەی وێنەکان هەر کەسێک بیانناسێت پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات و زانیارییان لەسەر بڵاوبکاتەوە.

شەوی ١٧ی ئەم مانگە، زەکی چەلەبی خاوەنی رێستۆرانتی دەنيز لە گەرەکی بەختياری لەلايەن دوو ماتۆرسوارەوە تەقەی لێکرا رۆژی دوای رووداوەکە بەهۆی سەختی برينەکانيەوە گيانی لەدەستدا. 


PM:05:07:20/05/2022