لەشارەکانی مەریوان و ئەیوانی سەربە پارێزگای ئیلام
دوو مێرمنداڵی تەمەن ١١ و ١٦ ساڵان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
دوێنێ ٢دووشەممە، بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی
هەنگاو، دوو مێردمنداڵ بە ناوەکانی محەمەد بادرە تەمەن ١١ ساڵی خەڵکی مەریوان و سینا
خوڕانی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆکارێکی نادیار
خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئامارەکانی هەنگاو لەماوەی
دوو مانگی ڕابردوودا ١٢ مێردمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کە حەوت کوڕ و پێنج کچ بوون
کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.