ڤیدیۆ.. تورکیا بە تۆپباران دەیەوێت گوندێکی قەرەباڵغی ئامێدی چۆڵ بکات

لە دوێنێوە چوار شەممە سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی راڤینا لە دەڤەری بەرواری باڵا دەکات کە گوندێکی قەرەباڵغە.

بەپێی چەند ڤیدیۆیەک کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، دوێنێ بە خەستی تۆپبخانەکانی سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی رافینای لە ناوچەی بەراوری باڵای کردووە.

لێرەوە لینکی تێلگرامی سپی میدیا جۆین بکە..


گوندی راڤینا نزیکەی ٧٠ ماڵی تێدایە وسەر بە ناحیەی کانی ماسی قەزاری ئامێدیە لە دهۆک، دوێنێ بەخەستی دەوروبەری ئەو گوندە تۆپباران کرا.

بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە ترس و دڵە راوکێیەکی زۆر لەناو خەڵکی گوندەکەدا دروستبووە، هاوکات خەڵکەکە رێگایان لێگیراوە مەڕوماڵاتەکانیان بەخێو بکەن و کشتوکاڵ بکەن.

ڤیدیۆکە ببینە..




PM:12:23:02/06/2022